View in Telegram
أَعُوذُ بِاللّهِ مِن الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ ( يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱعۡبُدُواْ رَبَّكُمُ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ ) البَقَرَة : ٢١ ئەی خەڵكینه پەروەردگاری خۆتان بپەرستن، ئەو زاتەی كه ئێوه و پێشینانی ئێوەشی بەدی هێناوە، بۆ ئەوەی ڕێبازی خواناسی و تەقوا و پارێزكاری بگرنه بەر. ( ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ فِرَٰشٗا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءٗ وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجَ بِهِۦ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزۡقٗا لَّكُمۡۖ فَلَا تَجۡعَلُواْ لِلَّهِ أَندَادٗا وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ) البَقَرَة : ٢٢ هەر ئەوزاته زەوی كردووه به فەرش و جێگای نیشتەجێ بوون و ژیان بۆتان، ئاسمانی وەكو سەقفێك بەسەرتانەوه ڕاگیر كردووە، له ئاسمانەوه ئاوی بۆ باراندوون، جا بەهۆیەوه جۆرەها بەرهەمی (درەخت و گژوگیای) بەدەرهێناوه تا ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆتان، كەواته شەریك و هاوتا بۆ خوا بڕیار مەدەن، كه خۆشتان دەزانن پەرستراو دەبێت بەدیهێنەر بێت. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 💫🌸 #قورئانی_پیرۆز_تەفسیری_ئاسان {104}
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily