View in Telegram
🌴
🌸
الْحَمْدُ لِلّٰه
🌸
🌴
💫
🌸
#چیـرۆڪـ چیرۆکی ژمارە(25)
🤍
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
🤍
بوکەکانمم تاقیکردەوە ـــــــــــــــــــــــــــــــــ پیرێژنێک دەڵێت: من سێ کوڕم هەیە وە هەموویان هاوسەرگیریان کردووە بۆیە ڕۆژێک بڕیارم دا سەردانیان بکەم وە یەکەم جار سەردانی کوڕە گەورەکەمم کرد و داوام کرد شەو لەگەڵیان بەسەر بەرم........ بەیانیش داوام لە ژنەکەی کرد ئاوم بۆ بهێنێت بۆ دەستنوێژ......... بۆیە دەستنوێژم گرد و نوێژم کرد و باقی ئاوەکەشم ڕشتە سەر ئەو جێگایەی کە لەسەری خەوتبووم...........!!! کە چای بەیانی بۆ هێنام پێم گوت کچەکەم ئەمە حاڵی کەسانی بەساڵاچووە من لەسەر جێگاکە میزم کردووە، زۆر تووڕە بوو جوێنی زۆرناشرینی پێ یام پاشان داوای لێکردم جێگاکە بشۆم و وشکی بکەمەوە و جارێکی دیکە ئەوە نەکەمەوە..........!!! ئەگەرنا........!!! پیرێژنەکە دەڵێت: توڕەیی خۆمم کپ کرد و جێگاکەم شۆرد و وشکم کردەوە............ پاشان چوومە لای کوڕی ناوەڕاستم و هەمان کارم کرد ژنەکەی تووڕە بوو هاواری کردوو و بە مێردەکەی گوت کە کوڕی منە........ بەڵام کوڕەکەم سەرزەنشتی نەکرد.........!!! جێیانم هێشت و چووم بۆ ماڵی کوڕە بچووکەکەم تالەوێ بمێنمەوە........... لەوێش هەمان شتم کرد کاتێک ژنەکەی چای بەیانی بۆ هێنام و پێم گوت لە جێگاکەدا میزم کردووە.........گوتی: گوێی مەدەرێ دایە گیان ئەمە حاڵی بەساڵاچووانە.......... چەند جار لەکاتی منداڵیدا ئێمە لەسەر جلەکانتان میزمان دەکر بەخۆمانا و ئێوە پاکتان ئەکردینەوە.......... دواتر جێگاکەی برد و شۆردی و دواتر بۆنی خۆش کرد......... پێم گوت: کچەکەم، هاوڕێیەکم هەیە پارەی پێدام و داوای لێکردم کە بازنگی بۆ بکڕم، بەڵام قەبارەی دەستی نازانم، وابزانم قەبارەکەی هەمان قەبارەی دەستی تۆیە قەبارەی دەستم بەرێ ئەویش قەبارەکەی داپێی........... پیرەژنەکە چووە بازاڕ و بە هەموو پارەکەیەوە زێڕی کڕی پاشان کوڕەکانی و ژنەکانیانی بانگهێشت کرد بۆ ماڵەکەی و زێڕەکانی دەرهێناو گووتی: من ئاوم ڕشتبووە سەر جێگاکە و میز نەبوو............!!! زێڕەکەی خستە دەستی ژنی کوڕە بچووکەکەی و وتی: ئەمە کچەکەی منە، کە گەورە بووم ڕووی تێدەکەم و تا کۆتایی تەمەنم لەگەڵیدا بەسەر بەرم..........!!! هەر دوو ژنەکە تووشی شۆک بوون و زۆر پەشیمان بوون........!!! ڕۆژێک هەردێت ئێمەش پیردەبین............!!!! کەئەوکاتە ناتوانین وەکو کاتی گەنجیمان بچوکترین کار ئەنجام بدەین کەلەوانەیە بگاتە حەدی ئەوەی کەنەتوانین گڵاسێک ئاویش هەڵبگرین تاوەکو بیخۆینەوە.........!!! وەنەتوانین تەنانەت نوێژەکانیشمان بەدانیشتنەوە بکەین بەڵکو لەسەرجێگا بیکەین..........!!! بۆیە بالەگەڵ بەتەمەنەکان دا باشبین و ڕێزیان لێ بگرین و خزمەتیان بکەین........... دایک و باوکمان بەمناڵی دەستی ئێمەیان گرت و گەورەیان کردین کاتی ئێمەیە تاوەکو بەپیری دەستیان بگرین و خزمەتیان بکەین........... لەبیرت نەچێ ئەگەر بۆ دایک و باوکی خۆت خراپی چاوەڕێ مەکە منداڵەکانیشت بۆت باش بن. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ {102}
Share
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily
Start