من ئەو دیلەم ئامانجم قیبلەی گشتە
با سامداربێ و پڕ دڕکبێ ڕێی ڕاستم
مادام هێندی زۆربەی گەلم لە پشتە
دڕک گوڵە و ترس ئارامە بۆ خواستم
دایە ماڵ ئاوا بەرەو تێکۆشان
ئەڕۆم بۆ خاکم، پێشکەش ئەکەم گیان
گەر دوژمن هەموو کورد بخنکێنێ
زۆر نەنگە تەنیا ڕۆڵەت بمێنێ
ئەو هەژارانە لە ماڵ دەر کران
ئەو دڵسۆزانەی بەر گوللە دران
چاوەڕێی منن حەقیان بستێنم
خەم مەخۆ دایە شادیت بۆ دێنم
دایە ماڵ ئاوا بەرەو تێکۆشان
ئەڕۆم بۆ خاکم، پێشکەش ئەکەم گیان
گەر دوژمن هەموو کورد بخنکێنێ
زۆر نەنگە تەنیا ڕۆڵەت بمێنێ
گەر شەهید کرام بۆم مەگری دایە
بۆ باڵی وەتەن لە ئەستۆمایە
تا وەکوو دوژمن خوێنمان بڕژێنێ
گوڵاڵە سوورە زۆر سەر دەربێنێ
دایە ماڵ ئاوا بەرەو تێکۆشان
ئەڕۆم بۆ خاکم، پێشکەش ئەکەم گیان
گەر دوژمن هەموو کورد بخنکێنێ
زۆر نەنگە تەنیا ڕۆڵەت بمێنێ
پێم خۆشە لات بم کاتی ئازادیی
تا کوو دەروونت پڕ کەم لە شادیی
بەڵام دایە گیان گەر من نەهاتم
تێر ماچ کە چاوی هاوڕێی خەباتم
دایە ماڵ ئاوا بەرەو تێکۆشان
ئەڕۆم بۆ خاکم پێشکەش ئەکەم گیان
گەر دوژمن هەموو کورد بخنکێنێ
زۆر نەنگە تەنیا ڕۆڵەت بمێنێ
#شعرآواز:
#ماموستا_گوران#ترانه:
#دلیر_ابراهیم#خواننده:
#ناصر_رزازی@iraniansarafraz