کاتێک باسی ئەو بابەتە دەکەین کە دەمانهەوێ بە هەر کەس و لایەنێک تێبگەیێنین کە ئیدی خاوەن هێزین و دەبێ متمانە بە هێزی خۆمان بکەین. پشتیوانی خۆمان بین، بۆ خۆمان ببین و فکر و چالاکیەکانمان بکەوێتە خزمەتی گەلەکەمان.
بێ گومان ئەوە تەنیا پێشکەوتنێکی گرنگی تەکنیکی و تاکتیکیە و دەبێ هەم وەکوو گەریلای
ئازادی کوردستان و هەم وەکوو نیشتمانپەروەرانی کورد بەم هێزە تازەیەمان دڵخۆش بین، ورە و ئاسۆی تێکۆشانمان بەرفراوانتر ببێت و دەبێ خۆمان بۆ قۆناخی شەڕی مۆدێرن و شەڕی تێکنۆلۆژیای پێشکەوتوو زیاتر ئامادە بکەین. ئەرک و بەرپرسیاری هەر تاکێک لە ئێرەدا جیاواز دەبێت و پێویستیمان بە رۆحی یەکگرتوویی هەیە هەتا بە هاوبەشی کار بۆ سەرکەوتن بکەین. هەر کەس و تاکێکی کورد لە ئەمڕۆ بەدواوە دەبێ زیاتر پەرە بە زانست و تێکنۆلۆژیا بدات، چونکە لە سەردەمی نوێ دا هەم بەرەی شەڕ و هەم شێوازی شەڕ گۆڕانکاری بنەڕەی بە سەردا هاتووە. بەپێی ئەم گۆڕانکارییانە دەبێ هەلسوکەوت بکەین و بۆشایەتی بەرەی کوردی لە بواری سەربازی و تێکنۆلۆژیای نوێ پڕ بکەینەوە. ئەگەر وەها نەکەین سەدەی داهاتووش لە دەست دەدەین. ئیدی ئێمە وەکوو کورد و وەک هێزی پاراستنی بە ئەقڵیەتی سەدەی رابردوو ناجووڵێنەوە و خاوەن پلان، بەرنامە و ستراتێژی و تاکتیکی شەڕین. خاوەن کۆمەڵگایەکی رێخستن کراو، هێزێکی پرۆفشنال و بە ئیرادەین. هەرچەندە خائینانی زۆریشمان هەبێ، بەڵام خائینەکانیش مەحکوومی تێکچوونن.
هەروەها ئەو پێشکەوتنەی هێزی گەریلای
ئازادی کوردستان، گورزێکی کوشندەیە لە مێشکی هێڵی خیانەت بە دەستپێشخەری بنەماڵەی بارزانی. چونکە بنەماڵەی بارزانی ئەمڕۆ لە کوردستان تەنیا هێڵی هاوکار و نۆکەر نین، بەلکوو بە تەواوی لە ناو هێڵی خیانەتدا رۆچوون. ئەگەر خیانەتیان لێ بستێنیتەوە، رووت و قووت دەبنەوە. خیانەت رووپۆشی کوردبوونیانە. بە جل و بەرگی خیانەت سات بە سات کورد و کوردستان دەفرۆشن. بەم شێوەیە پەرە بە سیاسەتەکانیان دەدەن. بۆ ئەوە شەڕی ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان لە بەرانبەر داگیرکەرە فاشیستەکانی تورک، چەتەکانی داعش و خیانەتکارانی بە رەواڵەت کوردە. هەر گورزێک لە دوژمن، دوو گورزە لە خائینان. دوژمن جارێک بمرێ، خائین دوو جار دەمرێ.
بە گشتی هەتا ئەمڕۆ لە زاپ و مەتینا هەتا قەندیل و ئاسۆس و بۆ دوا جار لە سەر ئاسمانی پێنجوێن ١٩ دانە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکە فاشیستەکان تێکشکاون. ئەو فڕۆکانەی چەند ساڵێک بوو خەڵکی نیشتمان پەروەری پێنجوێنی هەراسان کردبوو، ئەمڕۆ بە شایی، هەڵپەڕکێ و گۆڤەندی خەڵکی ناوچەی پێنجوێن کەوتە خوارەوە و لە ناو ئاگری ڕق و کینەی جەنگاوەرانی
ئازادی کوردستان دا سووتا. تێکشکانی دوایین فڕۆکە وەڵامێک بوو بۆ شەهادەتی ئەو سێ گەریلایەی بیست رۆژ پێش لە پێنجوێن شەهید ببون و تۆڵەیان ئەستێندرایەوە. رۆحیان شاد و رێگایان بەردەوام بێ.
وەک خاڵی کۆتایی دەبێ ئاماژە بە بابەتێک بکەین، کە گەریلا وەک هێزی پاراستنی کوردستان ئەوە چل ساڵە بۆ شەرەف و کەرامەتی گەلی کورد و هەموو ئازادیخوازان شەڕ دەکات، بەپێی پێویستییەکانی شەڕ و پێشکەوتنەکانی تەکنۆلۆژیا، گۆڕانکاری لە تاکتیک و تەکنیکی شەڕ دا دروست دەکات. ئەوە نیشان دەدات کە گەریلا چەندە گرنگی بە زانست دەدات و لە سەر بنەمای زانست و هونەری شەڕ خەبات و چالاکییەکانی بەرێوە دەبات. بۆ ئەو مەبەستە هەر جەوان و مرۆڤێکی کورد کە لە بوارەکانی زانستی تەکنۆلۆژیا نوێ لە دروست کردنی رۆبۆت هەتا درۆن، لە چەک هەتا تەقەمەنی شارەزایی هەبێ، پێویستە یارمەتیدەری گەریلاکانی
ئازادی کوردستان ببێت هەتا تۆڵەی هەموو شەهیدان و گەلەکەمان بستێنینەوە. کاتێکی وەهایە کێ چی لە دەست دێت، دەبێ بەرپرسیارانە بجووڵێتەوە و خەبات بکات. وەرن بە یەکەوە هێزی گەریلا بە تواناتر بکەین، نیشتمانمان بپارێزین، شەڕی
ئازادی، دێمۆکراسی و دادپەروەری بە سەرکەوتوویی بڕازێنینەوە. بۆ ئەوەی ئێمەش وەک کورد و وەک مرۆڤ لە نیشتمانێکی ئازاد و دێمۆکراتیک دا بژین. نیشتمانێک کە داگیرکەران و خائینان تێیدا بخینکێن و لە ناو بچن.
سڵاو و رێزی شۆڕشگێری
#بژی_شەڕی_گەلی_شۆڕشگێڕی#بژی_بەرخۆدانی_گەریلا#ژن_ژیان_ئازادی#افق_گریلا #در_تلگرام_با_ما_همراە_شوید ⬇️⬇️⬇️🆔 @gerila2014