من عەشقم وەک تۆ ڕۆمانتیک نەدیوە. ئەوین لای من بە نێوکێکی ڕەها هەڵاوەسراوە. من ئەوینم تەقەڵ لێداوە و دروومەتەوە. ئەوینم لە کاتی خوێن ڕشتن دا کە هەرچی لێیدەی ڕانەوەستێ دا دیوە. من ئەوینم لە ترس دا دیتوە، ترس لە دایک و باوک، ترس لە ژن و مناڵ، ترس لە دووگیان بوون. من عەشقم لە لەبەرخۆبرنی منداڵ دا دیوە. عەشقم لەو مەقەستە دا دیت کە وە ڕانم کەوت. من عەشقم...