زاگرۆس

#کەژار
Channel
News and Media
Politics
Social Networks
Other
PersianSouth KoreaSouth Korea
Logo of the Telegram channel زاگرۆس
@ZagrosmadnewsPromote
510
subscribers
11.3K
photos
3.01K
videos
5.56K
links
زاگروس کانالی جهت پشتیبانی از آزادی خواهان و اطلاع رسانی اخبارموثق هر چهارسوی کوردستان به خلق آخرین اخبار از چهار سوی کوردستان تحلیلی نوین از جنبش کوردستان✌️ @Zagrosmadnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گفتوگۆی هەڤاڵ #جوانا_سنە بەرپرسی پەیوەندییەکانی #کەژار لە بەرنامەی دەنگی شیلان لە رادیۆ دەنگی وڵات سەبارەت بەو کەمپەینەی کە کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە ٢٨/٧/٢٠١٩ رایگەیاند، جوانا سنە هەڵسەنگاندنی بۆ شێوازی کەمپەینە کرد و سەرنجیان راکێشایه سەر ئامانجی ئەم کەمپەینە و ئەرکی توێژەکانی کۆمەڵگا بۆ پشتیوانی کردن لەم کەمپەینە و چەند بابەتێکی تری هێنایە زمان.


در برابر خشونت
#متحد_شویم
#مبارزەنماییم
#آزادگردیم

فیسبوک:
www.facebook.com/Karzarzenan

انستاگرام:
www.instagram.com/dar_barabar

تلگرام:
https://t.me/joinchat/AAAAAE5xZbc6JOqjUztFdA


🆔 @karzare_zanan
Forwarded from اتچ بات
#ژنه‌گه‌ریلاكانی_ڕۆژهه‌ڵات: ڕۆحی شۆڕشی ڕۆژاڤا په‌ڕیوه‌ته‌وه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان


ژنه‌گه‌ریلاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاڤا ده‌كه‌ن و باس له‌ ڕۆڵی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ شۆڕشه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

بەبۆنەی ١٩ی تەمووز\٢٨ی پووشپه‌ڕ ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاڤا، ژنه‌گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم ڕۆژه‌ بەرز ده‌نرخێنن و ئاماژە بە ڕۆڵ، پێگە و ئاستی کاریگەریی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژاڤا ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌تایبەت باسی بەشداریی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گۆڕەپانی شەڕ و تێکۆشانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن.

«ئیراده‌ی شۆڕشی ڕۆژاڤا به‌ ئایدیۆلۆژیای ڕێبه‌ر ئاپۆ داگیراوه‌»

گه‌ریلای هێزەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ( #هه‌په‌ژه‌) #تانیا_کەمانگەر سەرەتا پیرۆزبایی حه‌وته‌مین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاڤای كرد و یادی شەهیدانی شۆڕشی بەرز ڕاگرت. كه‌مانگه‌ر گوتی، شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ گەلی کورد و جیهان بابەتێکی مێژوویی بوو و شكستی به‌ داگیرکاری هێنا. لە درێژەی لێدوانه‌كه‌یدا سەرنجی ڕاكێشایه‌ سەر گرنگیی کۆبانێ کە شۆڕشی ڕۆژاڤا لەوێوە دەستی پێکرد. کۆبانێ جێگه‌یه‌ك بوو کە ڕێبه‌ر ئاپۆ تیایدا ژیابوو و گەلی کورد له‌وێ خۆیان ڕێكخستبوو.

تانیا کەمانگەر باسی له‌ خۆڕاگریی دایکان و گەنجانی ڕۆژاڤا كرد. گوتی، «ئه‌و ئیراده‌یه‌ بە فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ داگیراوە. گرنگ نییە چەندە زه‌حمه‌تیمان له‌نێو شۆڕشدا کێشاوه‌، گرنگ ئەوەیە کە مەعنەویات و هه‌ڤاڵه‌تیی ئێمە و قوربانیدانی ئێمە لەم ڕێگەیەدا بوو بە هۆکاری سەرکەوتنمان.»

«به‌شداریی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵوێستێك بوو به‌رانبه‌ر ڕژێمی ئێران»

ئەندامی کۆمەڵگه‌ی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( #کەژار) #دەستینا_جانفەدا وێڕای بەبیرهێنانەوەی شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژاڤا، ئەم یاده‌ی بەرز نرخاند و شۆڕشی ڕۆژاڤای وەکو شۆڕشێکی جیهانی ناوبرد. هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە لە گۆڕەپانی تێکۆشان و به‌رخۆداندا، ژنه‌شەهیدان ئارین میرکان و ئاڤێستا خابووری وەکوو سمبوول و پێشەنگی شۆڕشی ڕۆژاڤا ناوزەد کرد.

دەستینا گوتی، «بەشداربوونی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شۆڕشی ڕۆژاڤا، بۆ گەیشتن بوو بە حەقیقەتی ئازادی. هاوتەریبی ئەوەش شۆڕشی ڕۆژاڤا شۆڕشێکە بۆ هەموو گەلان بەتایبەت گەلی کورد و کوردستان. هاوکات بەشداربوونی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گۆڕەپانی شەڕ و تێکۆشاندا، ده‌ربڕینی هەڵوێستی ئەوان بوو لە به‌رانبه‌ر ڕژێمی ئێران.»

لە کۆتاییدا ده‌ستینا بانگی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی كرد کە بۆ به‌دیهێنانی ئامانجەکانیان کە ئازادی و دیموكراتییه‌ بۆ هەموو گەلان، ڕوو لە چیا ئازادەکان بکەن تا پەرە بە تێکۆشانیان بدەن.

«شۆڕشی ڕۆژاڤا له‌ ئه‌نجامی تێكۆشان و ئه‌ندێشه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ بوو»

هاوكات #ڕۆژڤین_كۆچه‌ر ئەندامێكی دیكه‌ی #کەژار قسه‌ی كرد و وێڕای بەبیرهێنانەوەی شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژاڤا گوتی، « شۆڕشی ڕۆژاڤا ئەنجامی خۆڕاگری، تێکۆشان و ئەندێشەی رێبەر ئاپۆ بوو.»

ڕۆژڤین لە کۆتاییدا دەستنیشانی کرد، تێکۆشان به‌ پێشەنگایەتیی ئاڤێستا خابوور بوو بە ژوانگەی خۆڕاگریی ژنان و بوو بە بوارێک بۆ شۆڕشی جیهانی.

هێڤی دێرک: ڕۆحی شۆڕشی ڕۆژاڤا ده‌ربازی باكوور، ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان بووه‌

ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی #کەژار #هێڤی_دێرک بەبۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاڤا پیرۆزبایی لە ڕێبه‌ر ئاپۆ و بنەماڵەی شەهیدان و هەموو گەلی کورد و مرۆڤایەتی کرد. گوتی، « ١٩ی تەمووز\٢٨ی پووشپه‌ڕ رۆژی ئازادیی گەلی کوردە کە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە دەستی پێکرد و ڕۆحی شۆڕش و خۆڕاگری لە دوای ڕۆژئاوا دەربازی باکوور، ڕۆژهەڵات و باشوور بووە. ڕاستە له‌نێو ئەم شۆڕشەدا زەحمەتی زۆر هەبوو بەڵام هەڵسوکەوت و خاوەنداره‌تیی گەل زۆر قارەمانانە بوو کە گوزارشتی لە ڕاستیی پەکەکە و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەکرد.»

هێڤی دێرک لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە تێکۆشان و شەڕی گەل لە دژی داگیرکاری کرد و گوتی، «لە دژی جەبهه‌ی نووسرە و داعش، گەل شەڕی کرد و سەرەڕای کەمبوونی پێداویستییه‌كان ئیرادە و خۆڕاگریی گه‌ل و شەڕڤانان سەرکەوتنی ئەم شۆڕشەی مسۆگەر کرد.»

ده‌رباره‌ی ڕۆڵی ژنان له‌نێو ئەم شۆڕشەدا هێڤی دێرک گوتی، «لە خۆڕاگری و شەڕی ڕۆژئاوای کوردستان دژبه‌ داگیرکاری، هه‌ڵوێستێك کە ژن لەو شەڕەدا نیشانی دا شایانی باسكردنه‌. ژن بە ئیرادە و ڕۆحی خۆی هەڵوێستێکی بەهێز و قارەمانانەی بۆ ئەم شۆڕشە دەربڕی و تا ئەمڕۆش بۆ پاراستن و خاوەنداره‌تی لە ده‌ستكه‌وته‌كانی ئەم شۆڕشە ژن پێشەنگە.»


ANF


زاگرۆس✌️
@Zagrosmadnews
زاگرۆس
پەیمان ڤیان: پێویستە یەکدەنگ و یەکڕەنگ بین بۆ شەڕکردن لە دژی ئەم عەقڵییەتە #پەیمان_ڤیان ئەندامی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (#کەژار) بە شداریی بەرنامەی دەنگی شیلان لە رادیۆ دەنگی وڵات بوو و بارودۆخی ژنانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شیکار…
پەیمان ڤیان: پێویستە یەکدەنگ و یەکڕەنگ بین بۆ شەڕکردن لە دژی ئەم عەقڵییەتە


#پەیمان_ڤیان ئەندامی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (#کەژار) بە شداریی بەرنامەی دەنگی شیلان لە رادیۆ دەنگی وڵات بوو و بارودۆخی ژنانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شیکار کرد.





بارودۆخی ئێستای ئێران کاریگەریی لەسەر بارودۆخی ژنانیش دەبێت

پەیمان ڤیان بارودۆخی ئێستای ژنان لە ئێران و رۆژهەڵاتدا شیکار کرد و وتی: "کاتێک باس لە بارودۆخی ژنان دەکەین ناتوانین لە بارودۆخی گشتیی کۆمەڵگا دایبڕین. لە بارودۆخی ئێستای ئێرانیش دابڕاو نییە. ئێستاکە ئێران رۆژبەرۆژ لە بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و ...هتد دا تەنگەتاو تر دەبێت و قەیرانەکانی ئێستا رۆژ بە رۆژ قووڵتر دەبنەوە. بێگومان ئەوانە هاوکات لەسەر ژن کاریگەری دەبێت. بەتایبەتی لە بواری سیاسیدا ئێران ئێستا بە بنبەست گەیشتووە."

'سیاسەتی چەندین ساڵەى رژێمی ئێران بەرامبەر بە ژنان و گەنجان و کۆمەڵگا ئێستا لە زەرەری خۆی شکاوەتەوە'

ڤیان لە بەردەوامیی هەڵسەنگاندنە سیاسییەکانیدا وتیشی: "سیاسەتێک، کە ئێران بە ساڵانە لەسەر ژنان و گەنجان و هەموو کۆمەڵگا بەڕێوەی برد ئێستاکە زەرەر لە خۆی دەداتەوە، چونکە هەمیشە سیاسەتێکی لە ناوبەر و قڕکەر و بێ ماف بەڕێوە چووە. ئێستاکەش لە بەبەرامبەر ئەوەدا ئێران لە تەنگەتاوییەکی گەورە دایە. لە بواری سیاسی دا ئەم شتانە لەسەر ژن کاریگەر دەبێت، چونکە بە ساڵانە ژنان بۆ ئەوەی کە لە سیاسەت دا دەنگ و رەنگیان هەبێت؛ بەردەوام لە ناو تێکۆشانێکدا بوون و باجی زۆر گەورەیان لەم چوارچێوەیەدا داوە. هەروەها لە بواری ئابووریش دا ئەوەی بەردەوام ناڕەحەتی و مەینەتیى زۆر کێشاوە، ژن بووە."

'چەند گوشار لەسەر ژن هەبێت بەو رادەیە گوشار لەسەر کۆمەڵگاش هەیە'

پەیمان ڤیان ئەندامی کەژار سەبارەت بە گوشاری سەر ژنان ئەوەشی وت: "زەخت و گوشار چەندە لەسەر ژن هەبێت ئەوەندە لەسەر کۆمەڵگاش هەیە. کاتێک بارودۆخی ژنان لە ئێراندا پێناسە دەکەین دەبینین کە لە زیندانەکاندا بارودۆخی ژنان لە بواری سیاسیدا، هەموو رۆژێک بە ئەشکەنجە و یاسای جیاواز ژن سزا دەدرێن، هەموو رۆژێک ژنان لە شەقامەکاندا وبەرووی هێرش دەبنەوە. هەموو رۆژێک دەستدرێژیکردنە سەر ژنان پەرەدەستێنێت. رۆژ لە دواى رۆژیش و تاوەکو دێت ئەو قەیرانانە قووڵتر دەبنەوە. ئەو قەیرانانەی ئێستای ئێران زۆرتر کۆمەڵگا زەرەری لێدەبینێت. ئێران بۆ ئەوەی لە هەر بوارێک دا خۆی بەهێز نیشان بدات بە شێوازی جۆراوجۆر کۆمەڵگا سەرکوت و بێدەنگ دەکات، پۆتانسییەلی (ماتەوزەی) بنەڕەتی، کە لە ژن دا زۆر بەهێزە، دەبێتە هۆکاری ئەوە زۆرترین سەپاندنی بێدەنگی و سەرکەوت بەرامبەر بە ژنان ئەنجام بدرێت."

'هۆکاری نەبوونی کاردانەوەیەکی ئەوتۆی پیاوان بەرامبەر بە توندوتیژی لەسەر ژنان بۆ بوونی عەقڵییەتى پیاوسالاری دەگەڕێتەوە'

ڤیان، سەبارەت بە نەبوونی کاردانەوەیەکی ئەوتۆی کۆمەڵگا و پیاوان لە بەرامبەر توندوتیژی لەسەر ژنان رایگەیاند: "ناتوانین بڵێین بۆچی سەرەڕای ئەوەی کە لە سەدەی ٢١ داین و ئەو هەموو پێشکەوتنە هەیە، بۆچی ئەوەندە گوشار لەسەر ژنان هەیە! ئەوە بۆ ژنان پێچەوانەوە، چونکە سیستمی سەرمایەداری هەر دەچێت رووەو پێشکەوتن دەچێت و لە ژنان وەکو کۆیلە کەڵک وەردەگرێت. کەسایەتیی ژنان وێران دەکات. بەتایبەت لە سەدەی ٢١هەمین دا زیهنییەت و عەقڵییەتی پیاوسالاری بە هەموو شێوەیەک لە شەڕەکانی دەرونی و جەستەیی دا ژن بە ئامانج دەگرێت. ئەم زێهنییەتە هەر دەچێت بە هێزتر دەبێت، زیهنییەتێک کە ئاکاری کۆمەڵگا لاواز دەکات لەسەر ژنان بەڕێوە دەچێت. هەروەها تەکنیکەکانى ئێستا زەرەرێکی بنەڕەتی لە ژنان دەدەن. لە لایەکی ترەوە چەندە لەم سەدەیەدا پێشکەوتن هەبێت وێڕای ئەوەش شەڕێک هەیە، کە لە هەموو بوارێک دا لەسەر ژنان بەڕێوەدەچێت. هەموو ئەو شتانە دەبنە هۆکاری ئەوە، کە نەتوانین بڵێین بۆچی لەسەدەی ٢١هەم دا کۆمەڵگا و بە تایبەت پیاوان، لە بەرامبەر توندوتیژی لەسەر ژنان کاردانەوەیەکی ئەوتۆیان نییە."

"پێویستە یەکدەنگ و یەکڕەنگ بین تاوەکو بتوانین لە دژی ئەم زێهنییەتە شەڕ بکەین"

ڤیان سەبارەت چۆنێتیی تێپەڕاندنی زێهنییەتی پیاوسالاری راشیگەیاند: "چەندە ژن رێکخسن کراو بێت ئەوەندە یەکێتیی ژنان بەهێزتر دەبێت و بونیاتدەنرێت، چەندە رێکخستنکردنی ژنان بەهێز بێت و چەندە ژنان یەکگرتوو بن، ئەو دۆخە دەبێتە رێگایەک بۆ تێکۆشانێکی بەهێز لە بەرامبەر ئەم سیستمە دا. بۆ ئەوەی ئێمە لە بەرامبەر زێهنییەتی سەرمایەداری و زێهنییەتی دەسەڵاتداری شەڕ بکەین، پێویستە یەکدەنگ و یەکڕەنگ بین تاوەکو بتوانین لە دژی ئەم زێهنییەتە شەڕ بکەین."

"دەوڵەتەکان دەیانەوێت کولتووری دەستدرێژی بەسەر کۆمەڵگا دا بسەپێنن"

پەیمان ڤیان سەبارەت بە کاریگەریی ئەو دەستدرێژی و توندوتیژییە کە بەرامبەر بە ژنان بەڕێوە دەچێت ئاماژەى بەوەکرد: "دەوڵەتەکان دەیانەوێت کولتووری دەستدرێژی بەسەر کۆمەڵگا دا ب
پەیمان ڤیان: پێویستە یەکدەنگ و یەکڕەنگ بین بۆ شەڕکردن لە دژی ئەم عەقڵییەتە


#پەیمان_ڤیان ئەندامی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (#کەژار) بە شداریی بەرنامەی دەنگی شیلان لە رادیۆ دەنگی وڵات بوو و بارودۆخی ژنانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شیکار کرد.

زاگرۆس✌️
@Zagrosmadnews