ئیسپانیا، کژار بەشداریی کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی دەکات
کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان لە ئیسپانیا بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی سەبارەت بە توندڕەویی مەزهەبی، ئابووریی، سیاسیی، ئازادیی ژنان و خەباتی گەلان کرد.
لە زانکۆی باسک لە شاری دۆنۆستی هەرێمی باسکی ئیسپانیا، لە ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ مانگی تشرینی دووەم، کۆنفڕانسێکی نێونەتەوەیی سەبارەت بە توندڕەویی مەزهەبی، ئابووریی، سیاسیی، ئازادیی ژنان و خەباتی گەلان بەڕێوەچوو، کە ژنانی نوێنەری زیاتر لە ١٠ وڵات بەشدارییان تێداکرد، بۆ جاری دووەمیشە نوێنەری کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان- کژار بەشداریی دەکات.
مریەم فەتحی، ئەندامی شورای دیپلۆماسی کژار لە ئەوروپا بە پێشکەشکردنی پانێلێک سەبارەت بە حکومەتی ئێران و سیستمی توندڕەویی مەزهەبی، ئابووریی، سیاسیی، سیاسەتی داگیرکاریی بەسەر ژنانی گەلی ئێران وبەتایبەتی گەلی کورد بەشداری کۆنفڕانسەکەی کرد و سیستمی کژاری وەک جێگرەوەیەک بۆ ژنان دیاریکردووە.
ئەو ئەندامی شورای دیپلۆماسی لە پانێڵەکەدا باسی سیستم و ئامانج و شێوازی خەباتی کژاری لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان و لە سەر ئاستی پارچەکانی دیکەی کورستان و ژنانی نەتەوەکانی تری ئێران و ئاستی جیهانی کرد.
ئەو کۆنفڕانسە دوو ساڵ جارێک لە لەلایەن چەندین ڕێکخراوی جیهانی بەڕێوەدەچێت، ئەم ساڵیش وڵاتەکانی ئابیالالا "گەلە خۆجێیەکانی ئەمریکای لاتین"، کێنیا، فەلستین، ئیرلاند، پۆلۆنیا، هیندستان باسک و زۆرێک وڵاتی دیکە بەشدار بوون.
☑️ #جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان ⬇️⬇️⬇️🆔 @Kjar2014