🎥:ڕاپەرین
🎼هەستین کاتی ڕاپەڕینە، مژدەی شادییە ئەمرۆ
سەیری شەقام خرۆشاوە، دیکتاتۆر کەوتوونە خۆ
ئیتر ناهێڵین زۆرداران، دەریاکان پڕ کەن لە ژار
نانی سفرەمان بڕفێنن، بزە و ئاواز بەن لە دار
ناهێڵین چیتر سەرمایە، ئێسکی دونیا بکرۆژی
کرێکاران ڕەنجەڕۆ بن، دارا گەنجیان بنۆشێ
هەڵدەکەنین ڕیشەی ستەم لە گشت گۆشەی دونیاوە
بژی خەبات بۆ یەکسانی، لە شیلی تا ڕۆژئاوا
نامانەوێ ژن بێبەش بن، ژێڕدەستە بن، چەوساوە
بەرابەری و ئازادییە بە سەر لێوی دونیاوە
یەکسانی ژنان و پیاوان ئاڵای سووری نەجاتە
پیاوسالاری و کۆنپەرستی، دەسڕینەوە، خەباتە
هەر لە سنەوە هاوار دەکەین، هەتا بەیرووت و تاران
لە بەغا تا سانتیاگۆ ڕادەماڵین زۆرداران
لە ئاسمانا خۆرهەڵدەکەین، یەکسانی دێنینە ماڵ
ئازادی، گۆڵ، بزە و سەما، بەرەو ئێمەدەگرن باڵ
#سلیمان_قاسمیانی#سرود🚩 #سووره_سوار🚩https://t.center/SoraSwar