بەشێک لە فیلمی "دۆڵ"، بەرهەمی دەرھێنەری باشووری "ھونەر سەلیم" کە "جوان حاجۆ"ـی هونەرمەندیش تێدا ڕۆڵ دەگێڕێت. ئەم فیلمە ناڕەزایەتی دەربڕینێکە لە ھەمبەر سیستەمی فاشیستی تورکیا. "جوان حاجۆ" لە گوندێکی باکووری کوردستان لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا گۆرانی کوردی دەڵێت، کۆمۆتانێکی تورک لەگەڵ هاوکارێکی بەشداری ئاهەنگەکە دەکات. کۆمۆتانەکە پێی قبوڵ ناکرێت لە ئاهەنگەکەدا گۆرانی کوردی بگوترێت، فەرمان دەکات کە گۆرانییەکە بە تورکی بگوترێت. حاجۆ لە وەڵامی داواکەیدا دەڵێت: " ناکرێ بە ئینگلیزی بێت؟!".
#huneri7 #cinema #sînema #Dol #hunersaleem #CiwanHaco@rawezhism |
@Hewirze