پایز! پایز
بووکی قژ زه‌رد
من مات تۆ زیز
هه‌ردوو هاوده‌رد
من فرمێسکم، تۆ بارانت
من هه‌ناسه‌م، تۆ بای ساردت
من خه‌م، تۆ هه‌وری گریانت
دوایی نایه دادم دادت
پایز پایز
گه‌ڵا ڕێزانت
هه‌وری ماتی ئاسمانت
له‌بر کزه‌ی بای سه‌ر ته‌زێن
له‌گه‌ڵ گه‌ڵای دره‌ختا ئه‌ژین
به‌ڵام قورسه زۆر به جۆشه
دۆزه‌خێکم کوا له جۆشه
پایز! پایز!
شان و مل ڕووت
من مات، تۆ زیز
هه‌ردووکمان جووت
هه‌رچه‌ند گوڵ سیس ئه‌بێ بگرین
ئاڵتوونی دار ئه‌ڕژێ بگرین
پۆلی باڵدار ئه‌فرێ بگرین
بگرین.. بگرین.. چاومان نه‌سڕین
هه‌رگیز، هه‌رگیز
https://t.me/rawezhism/1064#عەبدوڵڵا_گۆران 🌐 #ڕاوێژیسم @rawezhism @rawezhism