گوشارەکانی دەزگای ئیتلاعات بۆ سەر بنەماڵەی عیسا ئیبراهیم زادە، یەکێک لە زیندانیانی سیاسی ڕاپەڕینی
ژن ژیان ئازادیک.م.م.ک.:
بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی
#بێهنام_ئیبراهیم_زادە، چالاکی کرێکاری و برای
#عیسا_ئیبراهیم_زادە، زیندانی سیاسی خەڵکی گوندی دێشەمس سەر بە شنۆ، سەبارەت بە دوایین دۆخی براکەی دوای ئەوەی بەهۆی نوێنەکردنەوەی مۆڵەتەکەی لە دەرەوەی زیندان و داواکارییەکەی لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنی بۆ پشتیوانیکردن لە عیسا ئیبراهیم زادە.
ئەم چالاکە کرێکارییە باس لە گوشارەکانی دەزگای ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بنەماڵە و هەڕەشەکانیان دەکات هەروەها باس لەوە دەکات کە بە هۆی نەخۆشی درێژخایەنی یەکێک لە منداڵەکانی عیسا ئیبراهیم زادە و پێویستی بە چاودێری و چارەسەری، ئامادەبوونی باوکی لەم کاتەدا چارەنووسساز و کاریگەرە.
بە پێی قسەکانی بێهنام ئیبراهیمزادە: سەرەڕای باری جەستەیی ناڕێژەیی عیسا ئیبراهیم زادە و پێویستی بەپەلەی کوڕە نەخۆشەکەی بۆ پشتیوانی باوکی، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٩ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ بگەڕێندرێتەوە بۆ زیندان.
پێویستە بگوترێ، عیسا ئیبراهیمزادە، زیندانی سیاسی و چالاکی کرێکاری کورد، لە ٣٠ی سەرماوەزی ساڵی ۲۷۲۱، لە سەردەمی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی
#ژن_ژیان_ئازادی دەستبەسەر کرا و لە ٢٢ی بەفرانباری هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتەی 500 ملوێن تمەنی تاکۆتایی قۆناخەکانی لێکۆڵینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
هه ڕوه ها به تۆمه تی "به شداریکردن له ناڕه زایه تییه کان، پڕوپاگه نده کردن له دژی ڕژیم و هاوکاری له گه ڵ یه کێک له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه کوردستانیه کانی ڕێژیمی ئێران" ڕۆژی چوارشه ممه ۳ی ڕەشەمەی ۲۷۲۱ له لایه ن دادگای ئینقلابی ئێران له شاری شنۆ، بە سەرۆکایەتی دادوەر مێهدی ڕەزایی و سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
عیسا ئیبراهیم زادە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ساڵی ۲۷۲۱ لە ماڵی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی ئێران لە شاری نەغەدە گوازرایەوە.
م.ە